Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''جارێکی دیکه ئه‌وه تێده‌گه‌ین و ده‌بینین که به‌رله‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێت، ناوچه‌که و شارستانێتییه‌که‌مان ناتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن. ئه‌و لێپرسراوێتیی و باره‌ی له‌سه‌ر شانمانه قورسه، به‌ڵام چه‌ند قورسه ئه‌وه‌نده‌ش شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی 5همین کاره‌کانی هه‌فته‌ی داهێنان له تورکیا که له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌کارانی تورکیاوه سازکرابوو به‌شدارییکرد و گوته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، تورکیا 22 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزداری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بووه و رایگه‌یاند: ''یه‌ده‌کی دراوی بانکی ناوه‌ندیی 27 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاربوو. قەرزەکەی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو درایەوە، سوپاس بۆ خودا له‌ئێستادا بانکی ناوه‌ندییمان به‌شێوه‌یه‌کی پته‌وتر له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه. دوای زیاتر له 3 ساڵ و نیو هێشتا که‌سانێک ده‌توانن هاواری ئه‌وه بکه‌ن 'له‌گه‌ڵ سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراودا رێککه‌وتن بکه‌ن، قه‌رز وه‌ربگرن، له‌رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه دووباره بچنه‌وه ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه'. ئه‌مانه ناپاکی به‌رامبه‌ر نیشتمانه‌که‌یان ده‌که‌ن. ئێمه بۆچی قه‌رز له سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو وه‌ربگرین؟ ئێمه خه‌مێکی له‌وجۆره‌مان نییه. تورکیا ئیتر وڵاتێکه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه''.
گوتیشی: ''پێمانوایه سووه‌کانی سه‌ر دراو دژی بوارە راسته‌قینه‌کانه له‌هه‌موو جیهاندا و دژی به‌رزکردنه‌وه‌ی رێژەی ئه‌و سووانهین. چونکه ئێمه وه‌به‌رهێنانمان ده‌وێت. ده‌مانه‌وێت هه‌لی کار زیادببێت. به‌رهه‌مهێنانمان ده‌وێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت هێزی رکابه‌ریی وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی وڵاته‌که‌مان زیادببێت''.
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "كاتێکدا کە باس له كه‌رتی دارایی ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خێرا به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دراومان دێته به‌رچاو. هه‌ندێک نایانه‌وێت راستییه‌كانی پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی، ئه‌و گه‌مانه‌ی ده‌كرێن و بۆچی و كێ ده‌یکات ببینن. بڕیاره‌كه‌مان بۆ به‌كارهێنانی دراوی میللی له‌بری دراوی بیانی، هه‌رگیز دژی ئابووریی وڵاتیكی دیكه نییه. ئێمه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ماندا خوازیاری ئه‌وه‌ین كه مرۆڤه‌كان له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی جیهاندا له ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانیدا بژین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌نێوان ساڵانی 2002-2005دا ژماره‌ی هه‌وڵه داهێنه‌رانه پیشه‌سازییه لۆکاڵییه‌کان ''پاتێنت'' 37 هه‌زاری تێپه‌ڕاند و گوتی: ''تا ساڵی رابردوو هه‌وڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌بواری پیشه‌سازییدا له‌سه‌دا 55 و هه‌وڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌بواری خزمه‌تگوزارییدا له‌سه‌دا 47 ـە. له‌نێو 128 وڵات‌دا له نیشانده‌ری داهێنانی گه‌ردوونیی، بهرزبووینهتهوه بۆ پله‌ی 42. به‌ڵام له‌بواری دیزاینی پیسهسازییدا، له‌گه‌ڵ چین، ئیتاڵیا و کۆریادا له‌هه‌مان پلهداین".
جه‌ختیشی کرده‌وه له‌وه‌ی له‌ساڵی 2001دا ژماره‌ی ئاڕ-جی سه‌رچاوه مرۆییه‌کان له‌تورکیا 76 بوو، ئه‌و ژماره‌یه له 2016دا گه‌یشتووه‌ته 224.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''جارێکی دیکه ئه‌وه تێده‌گه‌ین و ده‌بینین که به‌رله‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێت، ناوچه‌که و شارستانێتییه‌که‌مان ناتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن. ئه‌و لێپرسراوێتیی و باره‌ی له‌سه‌ر شانمانه قورسه، به‌ڵام چه‌ند قورسه ئه‌وه‌نده‌ش شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه. ئه‌و کۆمپانیایانهمان که له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و نوێگه‌ریی کارده‌که‌ن، دامه‌زراوه‌کان و هه‌موو یه‌که ئیدارییه‌کانی وڵات، پێویسته ئامانجه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنەمایە دابنێن و هه‌نگاو بنێن''.
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "دڵنیابن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی گەزی، هه‌وڵه‌كانی 17-25ی كانوونی یه‌كه‌می ئاسایش- دادگا و هه‌ولی كوده‌تا چه‌كداره‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی فه‌تۆ و، كرده خویناویه‌كانی ریكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه نه‌بوونایه، ئێستا توركیا له خاڵێكی زۆر جیاوازتردا ده‌بوو. داهاتی میللیمان كه 800 ملیار دۆلاری تیپه‌ڕاندووه، ده‌بووه یەک ترلیۆن دۆلار. بازرگانی ده‌ره‌كیمان كه 410 ملیار دۆلاره نزیكدهبوویهوه له 600 ملیار دۆلار. به‌هۆی كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كیمان كه‌می ده‌كرد و توانای وه‌به‌رهێنانمان زیادی ده‌كرد. رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنمان له 6-7 كه‌می نه‌ده‌كرد. وه‌ك ده‌زانن ریژه‌ی سو‌و كه‌مببووه‌وه بۆ 4.6، ئه‌ویش كهمدهبوویهوه بۆ %3. ریژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌چووه خوار ئه‌و ژمارانه. به‌و هێز و توانایهشهوه ده‌یتوانی به سیاسه‌تێكی زۆر كاریگه‌رتره‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق بكات. به‌ڵام به زنجیره‌یه‌ك گه‌مه‌ی زۆر روون و ئاشكرا و پیس هه‌وڵیاندا ده‌ست و پێمان ببه‌ستن و ملكه‌چمان بكه‌ن".