Süleyman Elçin
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
ئانتاڵیا - AA
سەرۆكی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوەدا، درێژكراوە سیاسییەكانی پەكەكە دەیانەوێت لە رێگای شارەوانییەكانەوە تۆڵە لە گەلی تورك بكەنەوە و گوتی: "قەندیل فەرمانی كردووە، جەهەپە جێبەجێی دەكات و ئیی پارتی هاوكاریانە. لە دژی توركیا هاوپەیمانییەتییەکیان پێكهێناوە".
باخچەلی سەردانی ئیسپارتای كرد و لەبەردەم زانكۆی سولەیان دەمیرەل پێشوازیی لێكرا.
ناوبراو رایگەیاند، هاوپەمانیی كۆمار دامەزرێنەری ئایندە و دەستەبەری گەیشتنی توركیایە بە ئامانجەكانی 2023.
باخچەلی: "لە هەڵبژاردنەكاندا كە 11 رۆژی دیکە ئەنجامدەدرێت، تەنها شارەوانییەكان هەڵنابژێرن. هاوكات پشتگیریی مانەوەی نەتەوەییەكان دەكەن. مانەوەی شارەوانییەكان لە دەستە پاكەكاندا، واتا ئارامی و خۆشگوزەرانیی مرۆڤەكان. درێژكراوە سیاسییەكانی پەكەكە، لە شارەكانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنتاڵیا، ئادانا، بورسا و مێرسین كاندیدیان نیە. چوونەتە نێو هاوپەیمانیی زیللەتەوە و پشتگیرییان كردوون. مامەڵەیان كردووە. ئامانجیان ئەوەیە بگەن بەوەی پێی دەڵێن كوردستان و لە رۆژئاواش بەسەر ئاك پارتی و مەهەپەدا سەربكەون. ئامانجیانە كۆمەڵێك سەرۆك شارەوانی دابنێن كە بەبێ پەكەكە هەڵسوكەوت نەكات".