Selim Bostancı
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2021
کەشتییەکی بارھەڵگر کە ئاڵای رووسیای بەرزکردبووەوه لە کەناراوەکانی پارێزگای بارتين لە دەریای رەش ژێرئاوکەوت.
پارێزگاری بارتين، سینان گۆنر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە، کەشتییە بارھەڵگرەکە لە کەناراوەکانی ناوچەی ئینکۆمۆ سەربە پارێزگای بارتين ژێرئاوکەوتووە و گوتی: "ھەوڵەکانمان خستووتەگەڕ بۆ رزگارکردنی تیمی ئەو کەشتییەی کە گیریخواردووە و ژمارەیان ١٥ کەسە".
پارێزگاری بارتين سەبارەت بە (ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی بارھەڵگری رووسی) گوتی: "تا ئێستا ھیچ دەنگۆیەک لەبارەی زیانەکانی گیانیی نییە، بەھۆی خراپی کەشوھەواوە لە ھەوڵەکانی رزگاکردن رووبەڕووی ئاستەنگ بووینەتەوە".
بارتين.. ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکی بارھەڵگریی رووسی