Suat Öztürk
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2021
ئەلعەزیز – AA
پارێزگاری ئەلعەزیز، ئەرکایا یرک رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ ئەلعەزیزی ھەژاندووە و بوومەلەرزەکە کاریگەری نەرێنی نەکردووەتە سەر ژیانی ھاووڵاتییان.
یرک لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە داوە کە کاتژمێر ١٢:٢٤ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ پلە ئەلعەزیزی ھەژاندووە.
لە پەیامەکەی یرکدا ھاتووە: "تاکوو ئێستا بوومەلەرزەکە ھیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەکردووەتە سەر ژیانی ھاووڵاتییان. خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت".