Dilara Zengin
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
سامانی ٣٧٧ ئەندامی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ، داعش، پەکەکە و DHKP/C لە تورکیا بلۆککرا.
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا ئەم بڕیارەی لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی بڕیارەکە دەستبەسەر تەواوی سامانەکانی ئەو ٣٧٧ کەسە لە تورکیادا گیراوە و لەنێو ئەو کەسانەشدا چەند بەرپرسێکی رێکخراوە تیرۆریستییەکان هەن.
لەنێو ئەو کەسانەی کە سامانەکانیان بلۆککراوە ٢٠٥ کەسیان سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی-ن لەنێویاندا سەرۆکی رێکخراوەکە فەتحوڵڵا گولەن.
هەروەها ٧٧ کەسیان سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە بوون و لەنێویاندا بەناو بەرپرسە باڵاکانی رێکخراوەکە وەک موراد قەرایڵان و جەمیل بایک.
بەهەمان شێوە ٨٦ ئەندامی داعش و نۆ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی DHKP/C لەنێو ئەو کەسانەدان کە سامانەکانیان بلۆککراوە.