Serdar Adıyaman
21 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
به‌دلیس – AA
كرێكارانی به‌رد له شارۆچكه‌ی ئههڵات سەربە پارێزگای به‌دلیس سه‌رباری ئه‌و گهرمایهیش سه‌رقاڵی پارچه پارچه‌كردنی گاشه‌به‌رده‌كان و ده‌رهێنانی بهردن به رێگای نه‌ریتی.
كرێكاران به‌یانییان زوو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌و كاره سه‌خته و له رێگای به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك ئامێر، گاشه‌به‌رده‌كان له دامێنی چیای نه‌مرود پارچه پارچه ده‌كه‌ن و وه‌كو خشت ده‌یانبڕن.
جه‌مال ئیلهان ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ یه‌كێكه له‌و كرێكارانه‌ی کە بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌م كاره دابین ده‌كات گوتی: "كاره‌كه‌مان زۆر قورسه. به‌یانییان كاتژمێر پێنج ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام چار نییه و كارێكی دیكه شك نابه‌ین. به‌یانییان كه دێین شوێنی كاركردنمان پاك ده‌كه‌ینه‌وه. دواتر گاشه‌به‌رد ده‌رده‌هێنین و له رێگای ئامێره‌كانه‌وه پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ین و وه‌ك خشت ده‌یبڕین".