Şener Toktaş
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
به‌دلیس – AA
به‌هۆی زوقمگرتن و به‌ستنی رێگاوه پاسێك له به‌دلیس خلیسكا و وه‌رگه‌ڕا و به‌م هۆیه‌وه ١٥ كه‌س بریندار بوون.
پاسێك كه له دیاربه‌كره‌وه به‌ره‌و وان به‌ڕێكه‌وتبوو به‌هۆی زوقمگرتن و به‌ستنی رێگاوه له سه‌ر رێگای به‌دلیس و تاتوان خلیسكا و وه‌رگه‌ڕا.
له رووداوه‌كه‌دا ١٢ سه‌رنشین و دوو شۆفێر و یاریده‌ده‌رێكی شۆفێری پاسه‌كه بریندار بوون.
برینداران گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كانی به‌دلیس و تاتوان.
شۆفێری پاسه‌كه كه له‌نێو پاسه‌كه‌دا گیری خواردبوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئافاد و ئاگركوژێنه‌وه هێندرایه ده‌ره‌وه.