Ferhat Yasak
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ-AA
به‌ر له سه‌ری ساڵی نوێ به چه‌ند كاتژمێرێك خه‌ڵكێكی زۆر روویان له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم و شه‌قامی ئیستیقلال كردووه.
هەزاران کەسی دانیشتووی توركیا و كه‌سانی بیانی به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ئاهەنگەکانی سەری ساڵ سه‌ردانی گۆڕەپانی تەقسیم و شەقامی ئیستیقلالیان كردووه کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی شارەکە.
بەهۆی قەرەباڵغییهوه له شەقامی ئیستیقلال، ئه‌و كه‌سانه‌ی روویان له شه‌قامه‌كه كردبوو، به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ له رێكردن به ئاسانی بوونه‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچەکه گرتەبەر. لە خاڵه ئەمنییەکانی ده‌روازه‌ی شەقام و گۆڕەپانەکە، جانتا و جلوبەرگی ئه‌و كه‌سانه‌یان پشكنی كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی پۆلیس له‌پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش له گۆڕه‌پانه‌كه و شه‌قامی ئیستیقلال، گه‌ڕانی ده‌ورییه‌یان ئه‌نجامدا.