Mehmet Sıddık Kaya
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2023
دیاربەکر - AA
دوو خانمی دایک بە ناوەکانی فاتمە شیمشەک و یاسەمین پەتەک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی غازی یاشارگیل لە دیاربەکر لە چرکەساتەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا، دوو کچیان هێنایە دونیا و ناوی ''نیسا'' و ''زەینەب''یان لێنان.
فاتمە شیمشەک بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە منداڵێکی سەلامەتی هێناوەتە دونیا و دڵخۆشە کە یەکەم منداڵی لەئامێز دەگرێت.
شیمشەک هیوای خواست ساڵی نوێ ببێتە مایەی خێر و گوتی: ''دڵخۆشم. خوا بیکاتە نسیبی هەمووان. هیوادارم ساڵی نوێ تەندروست باشی، ئارامی و دڵخۆشی بهێنێت. خوا منداڵ بە هەرکەسێک ببەخشێت کە دەیخوازێت''.
جێگری پارێزگاری دیاربەکر، سەلیم چۆماکلی لە نەخۆشخانە سەردانی ئەو دایکانەی کرد کە لە ساتی سەرەتای ساڵی نوێدا منداڵیان بووە و چارەکە لیرەی زێڕی پێشکەش کردن.
سەلیم چۆماکلی هیوای خواست ساڵی نوێ بە تەندروستی، دڵخۆشی و ئارامی لە دیاربەکر تێپەڕێت.
01.01.2023 لە دایکبوونی منداڵ لە چرکەساتی یەکەمی ساڵی نوێ لە دیاربەکر