Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئورفا – AA
به‌هۆی پڕۆژه‌ی گاپه‌وه ئاوی پێویست ده‌گاته زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانی ئورفا و ساڵانه له وه‌رزی به‌هاردا ده‌ست ده‌كرێت به چاندنی بیبه‌ر و له مانگی ته‌مووزدا ده‌ست ده‌كرێت به لێکردنەوە و كۆكردنهوهیی و ده‌خرێته بازاڕ.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بیبه‌ری هاڕاو دەستەبەر دەکەن له بازاڕ بیبه‌ر ده‌كڕن و دوای شووشتنه‌وه و پاككردن و به ده‌ست له‌ت له‌تكردنیان له به‌ر تیشكی خۆر وشك ده‌كرێنه‌وه.
مسته‌فا ئشكئای یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌موو ساڵێك له مانگی تهمووز ده‌ست پێده‌كه‌ین و تاكو مانگی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بین. به‌هۆی ئه‌و گه‌رما تاقهتپڕوكێنهی هاوینان ئورفا ده‌گرێته‌وه زۆر ماندوو ده‌بین. دوای له‌ت له‌تكردنی بیبه‌ره‌كان ده‌یانخه‌ینه ناو مه‌كینه بۆ هێنانه‌دی ئاو و تهڕاییهكهی ناویان و دواتر كه‌مێك له سه‌ر نایلۆن دایدەنێین. دواتر ده‌یانخه‌ینه به‌ر تیشكی خۆر و به درێژایی رۆژ روویان ده‌گۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی وشك ببنه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ره‌نگیان تۆخ ده‌بێته‌وه به مه‌كینه ده‌یانهاڕین و دواتر رۆنی زه‌یتونی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ین".