Mustafa Güngör
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر – AA
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی کە ناوچه‌ی كارشیكایا سەربە شاری ئیزمیری گرته‌وه، ئاوی ده‌ریا هاته ناو شه‌قامه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل ژێرئاوكه‌وتن.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی چوار رۆژه به‌شێوه‌ی ناوبڕ ئیزمیری گرتووه‌ته‌وه، ئاوی ده‌ریا له گه‌ڕه‌كی ماڤیشههیر له ناوچه‌ی كارشیكایا به جۆرێك به‌رزبووه‌وه كه هاته ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه.
به‌مه‌یش ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له گه‌راج و شۆستەی رێگاكان راگیرابوون ژێرئاوكه‌وتن.
تیمه‌كانی شاره‌وانی له رێگای زه‌نگ لێدانی تایبه‌ته‌وه هاووڵاتییانیان ئاگاداركرده‌وه تا ئۆتۆمبێله‌كانیان گیرنه‌خۆن و زیانیان پێ نه‌گات.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانیش به‌هۆی پارکكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، ناچاربوون له رێگای سڵینگهوه ئۆتۆمبێله‌كانیان رزگار بكه‌ن.