Selma Kasap
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨١ هەزار و ١٩٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦ هەزار و ٩١٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢١٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٨١ هەزار و ١٩٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦ هەزار و ٩١٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و پێنج هەزار و ١٠٣ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. دوای تەواوبوونى چارەسەر/ ماوەى كەرەنتينی ٢٢ هەزار و ٢١٥ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٦٠٣ هەزار و ٧٨٠ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢١ مليۆن و ٧٩ هەزار و ٧١٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە يەك مليۆن و ٨٣٦ هەزار و ٧٢٨ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٦ هەزار و ٤١٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٩٧٣ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧٢،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤١،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "تا ئهو كاتهی كاریگهریی سوودی ڤاكسينەكە دەبينرێت، با لەبەر خۆشەويستانمان لە شوێنه داخراو و قەرەباڵغهكان دووربكەوينەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ پێنج هەزار و ١٠٣ نەخۆشى نوێمان هەيە. كەمبوونەوەى خێرايى هەڵكشانى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە، بەردەوامە. خێرايى ههڵكشانی ژمارەى نەخۆشەكانيشمان كەمبووەتەوە. تا ئهو كاتهی كاریگهریی سوودی ڤاكسينەكە دەبينرێت، با لەبەر خۆشەويستانمان لە شوێنه داخراو و قەرەباڵغهكان دووربكەوينەوە".