Önder Altınal
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
وان - AA
له شارۆچكه‌ی گه‌واش لە شاری وانه‌وه هێڵێكی بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی شیرین "سازگار" بۆ دوورگه‌ی ئاک ده‌مار، به‌ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان‌دا به‌درێژایی 3800 مه‌تر راده‌كێشرێت.
شاره‌وانیی وان له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا كه به "پڕۆژه‌ی خه‌یاڵ" ناوده‌برێت، ئاوی شیرین "سازگار" ده‌گه‌یه‌نێته دوورگه‌ی ئاكدهمار.
پڕۆژه‌كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌وه ئاماده‌كراوه و ئامانجی گواستنه‌وه‌ی ئاوی شیرینه بۆ دوورگه‌ی ئاكدهمار، به‌ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان‌دا به‌درێژایی 3800 مه‌تر.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچکەی گه‌واش، سینان هاكان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
هاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوورگه‌كه یه‌كێكه له گرنگترین به‌هاكانی وان و گوتی،"ئه‌و ئاوه سازگاره‌ی له دامێنی چیاكانی ئارتۆس هه‌ڵده‌قوڵێت، دهگوازرێتهو بۆ دوورگه‌كه. پڕۆژه‌یه‌كی نایابه بۆ گه‌واش".
ناوبراو رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ 150 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی دورگه‌كه بكات.