Necmettin Karaca,Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
وان - AA
عیززه‌ت شهوكهتئۆغڵو كه له شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش سەربە وان كاری به‌خێوكردنی ئه‌سپی پێشبڕكێ ده‌كات، ئه‌سپه‌كانی له‌ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان و كهناراوهكانیدا راده‌هێنێت و ده‌یاننێرێته شاره‌كانی دیكه بۆ پێشبڕكێ.
شهوكهتئۆغڵو سه‌ره‌تا ئه‌سپه‌كانی له‌سه‌ر لمی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌رجیش ده‌گێڕێت و دواتر له‌ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان‌دا مه‌له‌یان پێ ده‌كات.
شهوكهتئۆغڵو ئه‌و ئهسپانهشی كه له پێشبڕكێكاندا تووشی پێكان هاتوون له ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا راده‌هێنێت تا چاك ده‌بنه‌وه و هه‌موو رۆژێك راهێنانیان پێ ده‌كات.
ناوبراو له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به‌ئه‌نجامدانی راهێنانی رۆژانه به ئه‌سپه‌كانی، هه‌وڵ ده‌دات له پێشبڕكێكاندا سه‌ركه‌وتنیان پێ ده‌سته‌به‌ر بکات.