Sinan Balcıkoca
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
بورسا- AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، چوونە دەرەوەی کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ لە شاری بورسا سنووردار کرا.
لەو بارەیەوە پارێزگای بورسا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایادا خراوەتەڕوو "کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ چواری دوای نیوەڕۆ، بە لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی دەمامک دەتوانن لە ماڵ بچنەدەر. لەدوای ئەو کاتە چوونە دەرەوەیان قەدەغەیە".
لە راگەیەندروەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی لەژێر چاودێریدان، ئەگەر نیشانەکانی وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و هەناسەسواری تیاندا دەرکەوت، دەتوانن بە بەکارهێنانی دەمامکی تایبەت بە نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانە بکەن و دوای وەرگرتنی چارەسەر بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
هەر کەسێکیش پابەند نەبێت بەم بڕیارانەوە بەپێی یاساکانی پاراستنی تەندروستیی گشتی، سزا دەدرێت.