Merve Yıldızalp
12 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پله شارۆچكه‌ی توشبا سه‌ربه پارێزگای وانی له خۆرهه‌ڵاتی توركیا هه‌ژاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاتژمێر ٢١:٣٥ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پله شارۆچكه‌ی توشبای هه‌ژاندووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی ١٨،٣٦ كیلۆمه‌تردا روویداوه.