Enes Kaplan
13 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "كاك كه‌مال (سەرۆکی جەهەپە)، هه‌ڵبژاردن مانگی تشرینی دووه‌م نییه. هه‌ڵبژاردن له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودایه، خۆت بۆ ئه‌وه ئاماده بكه. سه‌ره‌تا تۆ ئه‌وه بڵێ، به‌ربژێری یان نا. یان بهربژێربوونت رابگه‌یه‌نه، یان ئه‌گه‌ر به‌ربژێر نیت ئه‌وا بهربژێرهكهت كێیه، ئه‌وه بڵێ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێیدا بۆ وان، له‌گه‌ڵ گه‌نجانی شاره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌میانیدا باسی له ژماره‌یه‌ك پرس كرد.
ئه‌ردۆغان رووی قسه‌كانی كرده سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلچدارئۆغڵو، و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و واده‌كه‌ی رایگه‌یاند: "كاك كه‌مال، هه‌ڵبژاردن مانگی تشرینی دووه‌م نییه. هه‌ڵبژاردن له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودایه، خۆت بۆ ئه‌وه ئاماده بكه. سه‌ره‌تا تۆ ئه‌وه بڵێ، به‌ربژێری یان نا. یان بهربژێربوونت رابگه‌یه‌نه، یان ئه‌گه‌ر به‌ربژێر نیت ئه‌وا بهربژێرهكهت كێیه، ئه‌وه بڵێ".
دواتر سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دانه‌وێڵه و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك له‌وباره‌یه‌وه له ئۆكرایناوه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند:"هه‌فته‌ی ئاینده چ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر) پوتین و چ له‌گه‌ڵ (سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆڵۆدیمیر) زێلێنسكی قسه ده‌كه‌ین و تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌كرێت چ جۆره هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه بهاوێژرێت".