ئەنقەرە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان په‌رڤین بوڵدان دوایی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان دا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دووباره داواكارییان ده‌رباره‌ی سه‌ردانیكردنیان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دوڕگه‌ی ئیمراڵی راگه‌یاندووه و پێیانی گوتووه كه پێویسته سه‌ردانه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام بدرێت و باسی كێشه‌كانی زیندانییە نهخۆشهكانیشیان له‌گه‌ڵی كردووه".
بوڵدان لە درێژەدا گوتی: "بۆزداغ راگه‌یاند كه رێگە ناده‌ن مه‌سه‌له‌ی به‌ندكراوه نه‌خۆشه‌كان بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له سه‌رتایی پرۆسه ئاماژه‌مان به‌وه كرد پێویسته به زووترین كات زیندانییە نه‌خۆشه‌كان ئازاد بكرێن به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌ته به‌رگری ده‌كرێ و پاش كۆبوونه‌وه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نه‌هاته ئاراوه".
جێگری سه‌رۆكی فرانكسیۆنی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه باسی ناڕهحتییهكانی به‌ندكراوه‌كان و ئازادكردنیان كراوه، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆزداغ گوتی: "هیچ رێگرییه‌ك نییه له بەردەم سه‌ردانی كردنی ئۆجه‌لان، بۆ ئه‌مه‌ش بۆزداغ رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بهروارێكمان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه پێ راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها گوتیشی كه پڕۆژه یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به ئازادكردنی به‌ندكراوه نه‌خۆشه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن".
بوڵدان دوایی روونكردنه‌وه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی فرانكسیۆنی هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆزداغ باسی فراوانكردنی شانده‌كه‌یان نه‌كردووه بۆ ئیمراڵی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زیاتر له 300 به‌ندكراو ره‌وشی خراپه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن و 30 به‌ندكراویش هه‌یه كه پێویسته پێش چاكسازییه‌كه به خێرا ئازاد بكرێن.
له پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به چوونی به‌ندكراوه‌كان بۆ دوڕگهكە، بوڵدان ئاشكرای كرد كه داواكارییه‌كی له‌م جۆره‌یان پێشكه‌ش به وه‌زیره‌كه كردووه و گوتی: "رامانگه‌یاند كه ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له قۆناغه‌كه. له شوێنی 5 هاوڕێ به‌ند كراوه‌كه‌دا بەند کراوی دیكه ده‌گوازرێته‌وه و له پێش ئه‌مه هیچ رێگرییه‌ك له‌ئارادایه نییه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆڕانكاریی ئه‌نجام ده‌درێت".
له پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا 5 به‌ندكراوه‌كه نوێیه‌كه كاری سكرتێری ده‌بینن؟ بوڵدان گوتی: "به‌ڵێ، 5 به‌ندكراوه‌كه له هه‌مان كاتدا كاری سكرتێری بۆ ئۆجه‌لان ده‌كات. له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه ده‌ڵێین. ئه‌م هاوڕێیانه له هه‌موو بابه‌تێك هاوكاریی ئۆجه‌لان ده‌كات".
له پرسیارێكدا له باره‌ی به‌رواری چوونیان بۆ ئیمراڵی بوڵدان گوتی: "گوتیان له نزیكترین كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ئه‌م هه‌فته‌یه چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام وه‌زیر له‌مباره‌یه‌وه وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێشنیاره‌كانی حكوومه‌ت كرد له‌مه‌ڕ ده‌سته‌ی چاودێریكردن و گوتی: "پێشتر هه‌ندێك داواكاریمان له باره‌ی ناوی ده‌سته‌ی چاودێریكردن كرد. له‌وانه‌یه حكوومه‌تیش ئاماده‌كاری له‌مباره‌یه‌وه كردبێت به‌ڵام ئێمه تاوه‌كو ئێستا زانیاری ته‌واومان ده‌رباره‌ی ناوی ده‌سته‌ی چاودێریكردن نییه و ناوه‌كانمان پێ نه‌دراوه. ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاگەدارین. به‌گشتی ئه‌و ناوانه‌ی كه باس ده‌كرێ ده‌گونجێت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌كی چاودێری دابمه‌زرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زرا و گوتی: "داواكاریین له ماوه‌یه‌كی كورتدا دابمه‌زرێت. داواكارییه‌كه‌مان پێشكه‌ش به حكوومه‌ت كرد، هەتا ئێستا به فه‌رمی وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ناوه‌كان دانووستان له‌ئارادایه".
له پرسیارێكدا كه ئایا دووباره له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد كۆده‌بنه‌وه؟ بوڵدان وەڵامی دایەوە: "له‌وانه‌یه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام جارێ دیار نییه كه له‌گه‌ڵ كێ كۆ ده‌بینه‌وه. وابزانم وه‌زیری ناوخۆ تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره نابێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كۆ نه‌بینه‌وه، له‌نێو خۆماندا گفتوگۆ ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ كێ كۆ بینه‌وه".
له پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی چاودێری له چه‌ند كه‌س پێك دێ، بوڵدان گوتی: "هێشتا دیار نییه به‌ڵام له‌وانه‌یه له 15 یاخود 16 كه‌س پێك بێت دیارە به فه‌رمی شتێك له‌ئارادا نییه".