هه‌ولێر
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، داود ئۆغڵو گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشیوازی كران.
به‌رپرسانی تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم سنجاری و وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فا سه‌ید قادر.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پلاندانان عه‌لی سندی و وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی به‌شداریان له پێشوازی سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی وڵاتی توركیا كرد.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داود ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی دیدار و وتووێژ ئه‌نجام بدا.
ئامانجی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری نێوان هه‌رێم توركیایه.
سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا‌و شاندی حكوومی سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا دیدار‌و گفتوگۆیان ئه‌نجامدا.
دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران داود ئۆغڵو یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.