Ayşe Şensoy Boztepe
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وهزیری تهندروستیی توركیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە بڕی ئەو دۆزە ڤاکسینەی تا ئێستا دژبە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا بەکارهێنراوە، ٨٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە.
فەخرەددین کۆجا لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە ''بڕی ئەو دۆزە ڤاکسینەی تا ئێستا لە تورکیا بەکارهێنراوە، ٨٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە و رێژەی ئەو کەسانەی لە سەروو ١٨ ساڵییەوەن و هەردوو دۆزەڤاکسینەکەیان وەرگرتووە گەیشتووەتە سەروو سەدا ٥٠".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا تا کاتژمێر ١١:٥١ی ئەمڕۆ، ٤٢ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٠١ کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسین، ٣١ ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٦١١ کەس دۆزی دووەمی ڤاکسین و شەش ملیۆن و ١٤٨ هەزار و ٦٦٨ کەسیش دۆزی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.