Zana Natık Kerem
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ٦٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٦٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ١٨٩ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٤٠ ھەزار و ٩٣٣ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ ھەزار و ٤٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٥٦ ھەزار و ٨٥٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ــ ٩٠ ھەزار و ٤٧٢ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٩٠ ھەزار و ٤٧٢ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٣٣١ ھەزار و ٦٢٥ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.