Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەر ١٣ گوندی شارۆچکەی لیجەی سەربە پارێزگای دیاربەکر، هەڵگیرا.
پارێزگای دیاربەکر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هات لە ناوچەکانی چیا و دارستانی گوندەکانی یاماڵچی، یاڵمڵی، بویوکچاغ، سایدامڵی، بایرلی، سەیرەک، یەشێلبورچ، کۆنوکڵو، کڵچڵی، ئاکچابوداک، ئوڵوجاک، یۆروڵماز و باهارلەر.
لە روونکردنەوەکدا هاتووە کە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی حوزەیران بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، جێبەجێ دەکرێت.