Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
دێرسم - AA
بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە لە پێنج گوندی سنووری شارۆچکەی تاتڤان سەربە پاریزگای دێرسم قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
پارێزگاری دێرسم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە لە هەریەک لە گوندەکانی کوشلوجا، ئوچئێڤلەر، ئانادەرە، چاڤیشلار و ئۆداباشی سنووری شارۆچکەی تاتڤان قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
لە روونکردنەوەکەدا پارێزگاری دێرسم جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە، لەمڕۆ تا کاتێکی نادیار قەدەغەکردنی هاتوچۆ رادەگەیەنرا.