ئەنقەرە
چەند وڵاتێک لەنزیکەوە چاودێریی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ دەکەن و دەیانەوێ میواندارێتیی بکەن. کێیبڕکێکە لەنێوان (ئەستەنبوڵ، تۆکیۆ، مەدرید) دایە.
سایتی بێلایەنی ئۆڵۆمپیاد بەناوی (www.gamesbids.com) راپرسییەکی بۆ ھەرسێ شار ئەنجامداوە کە تێیدا ئەستەنبوڵ بە دەنگێکی زۆر زیاتر لەوانی دیکە پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.
ئەوانەی بەشداریی راپرسییەکەیان کردووە (٦٤٤١٨) دەنگدەرن. ئیستەنبوڵ لە وڵاتی تورکیا بە (٤٤٧٤٤) پێشەنگە )تۆکیۆ( لە وڵاتی یابان بە (١٢٨٢٩) دەنگ لە پلەی دووەمە ، پلەی سێیەمیش )مەدرید(ی ئیسپانیایە بە کۆکردنەوەی (٦٨٤٥).