قاھیرە
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەمسر لەڕاگەیەنراوەیەکدا دەڵێن بەم ھەلومەرجەی ئێستا لەمیسر ھەیە رازی نابن و بەھەر جۆرێک بووە تێدەکۆشن بۆ گۆڕانکاریی بەویستی خۆیان.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە " سەر شۆڕ ناکەین بۆ تیرۆر، باجەکە ھەرچیەکبێ دەیدەین تا کۆتایی بە کودەتای سەربازیی دێنین، ئەی خەڵکی میسر بە شۆڕشی پیرۆزی ٢٥ ی یەنایەر خۆشەویستی جیھانتان بەدەستھێنا، جارێکی دیکە بەھەموو جیھانتان نیشاندا کە ژیانی ئازاد لای ئێوە زۆر بە نرخە. دوو مانگ زیاترە بەرخودان دەکەن لەدژی کودەتای سەربازیی و سەری خۆتان بۆ تیرۆر شۆڕناکەن. کودەتاچییە خوێناوییەکان پێیانوابوو بە تێپەڕبوونی کات کۆتایی بە شۆڕش دێ، بەڵام ئێوە خەیاڵی ئەوانتان تێکشکاند. تا سەرکەوتنی شۆڕش بەردەوام دەبن و دان بەخۆدا دەگرن".