Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر - AA
هەریەک لە گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن و پەرلەمانتاری ئەو پارتە مەرال دانش بێشتاش، کە لە چوارچێوەی لیکۆلینەوە لە تیرۆر دەستگیرکرابوون و دواتر ئازادکران ، جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، داواکاری گشتی دیاربەکر جارێکی دیکە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی چەکدارىی داوای لەسەر ناوبراوان تۆمار کرد و تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا کە ئازادیانی کردبوو.
دادگای ئیستانبوڵیش، بە پشت بەستن بە داواکە دووبارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن و پەرلەمانتاری ئەو پارتە مەرال دانش بێشتاش دەکرد و دواتر دەستگیر کرانەوە.
لە لایەکی دیکەش بەھۆی نەچوونی بۆ پێدانی وتەکەی سەڕەرای ناردنی پێراگەیاندن، پەرلەمانتاری وان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەزگین بۆتان لە لایەن بەشی دووەمی دادگای سزای توندی وان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
لەزگین بۆتان بە ئەنجامدانی تاوانەکانی "پروپاگاندە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" ، "ھاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان"، "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" لە لایەن داواکاری گشتی وان پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە و داوای سزای زیندانی ١١ تا ٤٠ ساڵ دەکرێت.
بەم پێیەش بەھۆی نەچوونی بۆ وەرگرتنی وتەکەی سەڕەرای ناردنی پێراگەیاندن، لەزگین بۆتان دەستگیر کرا.
بۆتان لە فڕۆکەخانەی فەرید مەلەن لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرا کرا و رەوانەی دادگا کرا.
بەشی دووەمی دادگای سزای توندی وان، بەھۆی بەشداری نەکردنی لە دانیشتنێکی دادگا لە ٢٧ی ئەم مانگە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بۆتان دەرکردبوو.