Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
هەریەک لە گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن و پەرلەمانتاری ئەو پارتە مەرال دانش بێشتاش، کە لە چوارچێوەی لیکۆلینەوە لە تیرۆر دەستگیرکرابوون و دواتر ئازادکران ، جارێکی دیکە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆدەرچوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، داواکاری گشتی دیاربەکر جارێکی دیکە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی چەکدارىی داوای لەسەر ناوبراوان تۆمار کرد و تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا کە ئازادیانی کردبوو.
دادگای ئیستانبوڵیش، بە پشت بەستن بە داواکە دووبارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن و پەرلەمانتاری ئەو پارتە مەرال دانش بێشتاش دەکرد.