Harun Kaymaz,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
بیلەجیک – AA
لە قەزای ئۆسمانەلی سەر بە پارێزگای بیلەجیک دەستکراوە بە کۆکردنەوەی بەروبوومی قەڕنابیت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی هەماهەنگی خستەنە بازاڕی بەروبوومی ئۆسمانەلی، ئەرتوغروڵ ئونڤەر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ناوچەکە دەستکراوە بە کۆکردنەوەی بەروبوومی قەڕنابیت کە یەکێکە لە سەوزە هەرە گرنگەکانی وەرزی زستان.
ئونڤەر تیشکی خستە سەر ساڵانە نزیکەی دوو هەزار تۆن قەڕنابین لە بیلەجیک بەرهەم دەهێنرێت و بەمجۆرە رێژەی لە سەدا ١٠-١٥ی بەروبوومی قەڕنابیت لە تورکیا دابین دەکات. بەروبوومەکەش لە بازاڕەکای ئیستانبوڵ، دوزجە، ئاداپازاری و ئیزمیر دەفرۆشرێ.
ئونڤەر تیشکی خستە سەر ئەوەی رەوشی ئاووهەوا و پێکهاتەی خاکی ئۆسمانەلی زۆر گونجاوە بۆ چاندنی سەوزە زستانییەکان، گوتی: "کاتی پێگەیشتنی قەڕنابیت بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕێت. بەپێی ئاووهەوا ٦٠، ٩٠، ١٢٠ رۆژ دوای چاندنی لێدەکرێتەوە.
ئونڤەر گوتیشی: "جوتیاران کاتەکەی دەزانن. بازرگانان یەک دانە بە یەک لیرە و ٧٠٠ قوڕش لە جوتیاران دەکڕن. لە کێڵگەکان دانەی بە یەک لیرە و ٧٠٠ قوڕش بۆ دوو لیرە دەفرۆشرێت. لە ئیستانبوڵیش کیلۆی بە سێ بۆ پێنج لیرە دەفرۆشرێ".
ئەجەڤیت ئێر ئاماژەی بەوە دا کە ساڵانێکی دوورودرێژە قەڕنابیت لە کێڵگەکەی دەچێنێت. گوتی: "بە ٩٠ رۆژ پێدەگات. ئێستا دەستمان کردووە بە لێکردنەوەی و بۆ پارێزگاکانی دەوروبەری رەوانە دەکەین".