İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری پۆڵەندا ، ئاندرزج دودا، رۆژی سێ شه‌ممه، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان رۆژی سێ شه‌ممه، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری پۆڵۆنیا دودا سه‌ردانی پۆڵەندا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ دودادا كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شاندهكات ئه‌نجام ده‌دات و، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵەندا ، بیاتا سزیدلۆ و، سه‌رۆكه‌كانی هه‌ردوو باڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا له چه‌ند بوارێكی جۆراوجۆردا رێككه‌وتننامه واژۆ بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه توركیا له ساڵی 2009ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیادا گه‌یاندووه‌ته ئاستی هاوبه‌شی ستراتیجی، ئه‌وه له كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندیه مێژووییه دۆستایهتییهكانیان 600 ساڵی تیپه‌ڕاندووه، ئه‌و سه‌ردانه‌ش گرنگه له‌رووی بهرهوپیشخستنی هاریكاریی له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیای هاوپه‌یماندا له‌هه‌موو بواره‌كاندا، هاوكات په‌یوه‌ندیه دوو قۆلیه‌كان زیاتر بهرهوپێشدهبهن به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌كه بێت.