Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ''ئەو هەنگاوەی ئیدارەی ئەو هەرێمەی عێراق بەرەو دروستکردنێکی بێمانایانەی ئەمری واقع داویەتی، دەبێتە هۆی تێکدانی قەوارەی ئێستای عێراق و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، هاوکات مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە و ئاشتیی لە ناوچەکە''.
بینالی یڵدرم لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاران لە کۆشکی چانکایا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە بڕیاری هەڵپەساردنی کاروباریی پێدانی ڤیزە لە لایەن هەریەک لە تورکیا و ئەمریکاوە، رایگەیاند "هیوامان ئەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی هاوپەیمان لە ماوەیەکی کورت‌دا ئاسایی ببێتەوە. لە قۆناغێکدا کە گرژییە ناوچەیی و جیهانییەکان روو لە هەڵکشانن، وەک تورکیا دەستبەرداری عەقڵانیبوون نابین''.
دواتر هاتە سەر باسی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە وڵاتەکەیدا و گوتی: "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌زار ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركراون. له 146 وڵاته‌وه، به تۆمه‌تی تیرۆر رێگری له زیاتر له 53 هه‌زار كه‌س كراوه بێته ناو توركیا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "له میانی ساڵی رابردوودا، 42 هه‌زار و 650 ئۆپه‌راسیۆنمان به‌سه‌ركه‌وتووی دژ به تیرۆر و تیرۆریستان ئه‌نجامداوه كه 178یان گه‌وره‌بوون. له‌و ئۆپەراسیۆنانەدا، 198 هه‌زار پۆلیس، سه‌رباز و پارێزه‌ری ئه‌منیی ئه‌ركی چالاكیان هه‌بوو. له میانی دووساڵی رابردوودا گونجانێكی مه‌زن هه‌بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم دواتر سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و گوتی: ''ئەو هەنگاوەی ئیدارەی ئەو هەرێمەی عێراق بەرەو دروستکردنێکی بێمانایانەی ئەمری واقع داویەتی، دەبێتە هۆی تێکدانی قەوارەی ئێستای عێراق و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، هاوکات مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە و ئاشتیی لە ناوچەکە''.