Rewa Mahmut Hasan
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بریندارەکانی تەقینەوەکەی دوێنێی شاری ئیستانبوڵ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاریی حەسەک-ی کرد.
لەو سەردانەیدا یڵدرم لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان کرد کە شەش پۆلیس و پێنج هاووڵاتی مەدەنین و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا یڵدرم ئاماژەی بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی میدیات دا کە لە بنکەیەکی پۆلیس رووی داوە و بووەتە هۆی برینداربوونی نزیکەی 30 کەس.
لە بەرامبەر پرسیارێکی رۆژنامەنووسان دەربارەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی رۆژی رابردووی ئیستانبوڵ، یڵدرم گوتی: "پەکەکەن، رێکخراوی بکوژی پەکەکە، ئەم کارەی ئەنجام داوە و هیچ تووشی سەرسووڕمان نەبووین بەڵام وردە وردە لە شار و لە لادێکاندا مەودای کارییان بەرتەسک دەبێتەوە".