Burcu Çalık,Muhammet Ali Kemal
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ھەڵبژاردن تەواوبوو، ئیتر کاتی گوزەرانە. وەبەرھێن وەبەرھێنانەکەی و ئەوەی کە دەچێت بۆ پشوو، پشووەکەی رێکدەخات و ژیان بە سەرجەم لایەنەکانییەوە بەردەوام دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتی: "نەماندەویست ئەم ھەڵبژاردنە بۆ رکابەرییەکی توندی لەوجۆرە لە نێوان ھاوپەیمانییەتییەکاندا بگۆڕێت. لە کۆتاییدا سەرکۆمارێک و پەرلەمانتاران ھەڵدەبژێرین. کارەکە بەوشێوەیەی لێھات کە لایەنی بەرامبەر لەسەر خالێک رێککەوتن. نەیانتوانی کاندیدەکانیان بکەنە یەک کاندید بەڵام یەک خاڵ ھەبوو کە لەسەری کۆکبوون، با رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێت، کێ دەبێت باببێت".