Abdullah Shukur
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "تیرۆر دەیەوێ ئەم پەیامە بدات، 'ئێمە ئێوە ناڕەحەت دەکەین، لە دژی سەقامگیری تورکیا لە چوارچێوەی ئەو فەرمانانەی کە پێمان دراوە، فیشەک دەتەقێنین. بەمەبەستی تێکدانی سەقامگیری ھەموو ناپاکییەک دەکەین'. ئێمەش پێیان دەڵێین 'ئەم گەلە گەلێکی گەورەیە و ئەم وڵاتە وڵاتێکی گەورەیە' ".
یڵدرم پێشوازی لە شاندی یەکێتی ناوەندی ھەماھەنگسازی کەفالەت و پێدانی قەرزی سەر بە پیشەوەران و ھونەرمەندان و کۆنفیدراسیۆنی ھونەرمەندان و پیشەوەرانی تورکیای لە کۆشکی چانکایا کرد.
یڵدرم لەو شوێنە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند کە ھەر لە سەرەتای ساڵی نوێوە تیرۆر رووی خوێناوی خۆی نیشانداوە. گوتیشی: "تیرۆر دەیەوێ ئەم پەیامە بدات، 'ئێمە ئێوە ناڕەحەت دەکەین، لە دژی سەقامگیری تورکیا لە چوارچێوەی ئەو فەرمانانەی کە پێمان دراوە، فیشەک دەتەقێنین. بەمەبەستی تێکدانی سەقامگیری ھەموو ناپاکییەک دەکەین'. ئێمەش پێیان دەڵێین 'ئەم گەلە گەلێکی گەورەیە و ئەم وڵاتە وڵاتێکی گەورەیە، ئێمە ھەزار ساڵە لەم خاکە دەژین. جیاوازییەکانمان دەوڵەمەندی ئێمەیە. پێکەوە ژیاین و ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە ئێمە جیا بکاتەوە' ".