Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,İsmail Hakkı Demir
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئاگری سەهۆڵبەندان روویدا.
کەشوهەوای سارد لە ئەرزەڕۆم کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە.
رێگاوبانەکانی شارەکە بەستوویەتی و تیمەکانی گەورە شارەوانی شارەکە شەقامەکانیان خوێڕێژ کرد.
لە پارێزگای ئاگری کە کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە، زستان زۆر بە سەختی تێدەپەڕێت.
ئاژەڵداران کە کاتەکانی بەیانی زوو روویان لە مەیدانی ئاژەڵان کرد، دووچاری سەختی زۆر بوون و ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر کە لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا وەستێندرابوون، تانکی سووتەمەنیەکەیان بەستی.
شۆفێران بە کردنەوەی ئاگر لەژێر تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکاندا، هەوڵیاندا ئۆتۆمبێلەکانیان بخەنە کار.
دۆڵەکانی شارەکە بە سەهۆڵ گیراون و تەمێکی چڕ باڵی بەسەریاندا کێشاوە.
لە پارێزگای قەرس کەشوهەوایەکی سارد کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
بەهۆی سەختی کەشوهەواوە رووکاری سەرەوەی ئاوی جۆگە و چەم و بەنداوەکان بەستوویانە.
ئەو بەشەی چەمی قەرس کە بە لێواری قەڵای قەرسدا تێدەپەڕێت بەتەواوی بەستوویەتی.
هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو سەرما سەختەدا، بە فەڕش، بەتانی و خێمە ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشیوە.