Cüneyt Çelik,Özgen Beşli,Abdullah Söylemez
14 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2024
قەرس - AA
بەهۆی بارینی بەفرەوە لەسەر ڕێگای ئەردەخان-پۆسۆف شۆفێران تووشی ئاستەنگی هاتوچۆ بوون.
بارینی بەفر کە دوێنێ لە چیای ئیلگار لە نێوان ئەردەخان-پۆسۆف کە دوو هەزار و ٩١٨ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە دەستیپێکرد، دوێنێ بەیانیش کاریگەر بوو.

بەهۆی بارینی ئەو بەفرە چاوەڕواننەکراوە، بارهەڵگرەکان کە هیچ ئامادەکارییەکیان نەکردبوو لە ڕێگەدا گیریان خوارد.
تیمەکانی ڕێگاوبان ڕەوانەی ناوچەکە کران و، بارهەڵگرە گیرخواردووەکانیان ڕزگار کرد.
هاوکات بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی قەرس و ئاگری کاریگەر بوو، بەشێوەیەک گوندەکانی ئەو ناوچە بەرزانە بە بەفر داپۆشران.