Muhammed Gencebay Gür
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
ئیستانبوڵ- AA
وەک پێشبینی دەکرا، جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگای ئیستانبوڵی گرتەوە.
شارۆچکەکانی بەیکۆز، چەکمەکۆی، سانجاکتەپە و پەندیک لە بەشی ئانادۆڵو، هەروەها شارۆچکەکانی زەیتینبورنو، باشکشەهیر، باکرکۆی، باغجیلار و گیونگۆرەن لە بەشی ئەورووپای پاڕیزگاکە کەوتنە ژێر کاریگەری شەپۆلەکەوە.
بەفرەکە تارای زیوینی دا بەسەر ماڵەکان، رێگاکان و ئۆتۆمبێلەکاندا.