Ali Kemal Akan
13 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە باکووری سووریا ئەنجامیدا، بەناو بەرپرسی گشتیی ویلایەتی هۆل-ی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، حەیدەر دەمیرەل-ی لەچالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، حەیدەر دەمیرەل کە ناوە نهێنییەکەی ''باگەر تورک''ە و وەک بەناو بەرپرسی گشتیی ویلایەتی هۆل کاری کردووە، دەرکەوت لە ناوچەی تەل خەمیسە لە باکووری سووریا.
دەمیرەل کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە وەک بە ناو بەرپرسی گشتیی ویلایەتی حەسەکە کاریکردووە، لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێری و لەکاتی مەشقکردن بە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خرا.
حەیدەر دەمیرەل لە ساڵی ١٩٩٣دا پەیوەندی کردووە بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە و لە ساڵانی ١٩٩٣-١٩٩٤دا لای سەردەستەی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان مەشقی بینیوە و پاشان بەشداری لە چەندین کردەی تیرۆریستییدا کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٠دا وەک بەناو بەرپرس لە قەندیل کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣دا چووەتە ناوچەی زاپ و لە ساڵی ٢٠١٤شدا چووەتە سووریا.