Sangar Hamad Azeez
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و لێکۆلینەوەکان لەبارەی موڵکی گشتی، بە بڕیاری داواکاری گشتی ئیستانبوڵ چوار کەس دەستگیر کران کە لەنێویاندا بەڕێوبەری پێشووی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، حوسێن چاپکن هەیە.
دوای ئەوەی چەند بەڵگەیەکی نوێ دەستکەوتن، داواکاری گشتی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوی دەرکرد.
لەم چوارچێوەیەشدا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەڕێوبەری پێشووی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، حوسێن چاپکن، یەک پارێزگار و دوو قایمقام دەستگیر کران.