Sinan Balcıkoca,Sergen Sezgin
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2023
چاناککالە - AA
ئەندازیارانی شارەزا لە وێستگەیەکی وزەی با، لە بەرزایی دەیان مەتر لە شارۆچکەی بۆزجائدا سەر بە پارێزگای چاناککالەی تورکیا، سەرقاڵی ڕێکخستن و چاککردنی ئەو ١٧ تۆرباینەن کە بە وزەی با توانای بەرهەمهێنانی ١٠.٢ مێگاواتە.
وێستگەکە سەر بە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای تورکیایە و لە ساڵی ٢٠٠٠ دروست کراوە کە ١٧ تۆرباینی تێدایە بە بەرزی ٤٤ مەتر. ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ٣٣ ملیۆن کیلۆوات کاتژمێری کارەبای هەیە. ئەو وێستگەیە توانای دابین کردنی کارەبای ١٠ هەزار یەکەی هەیە و بە ڕێگەی کێبڵی ژێر دەریاوە بۆ بەکارهێنەران دەگوازرێتەوە.
لە وێستگەی بۆزجادا کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی گۆرانی ئاووهەوا و هەروەها پڕکردنەوەی کورتهێنانی بەرهەمهێنانی کارەبا، گرنگی دەدرێت بە ١٧ تۆرباینەکە بۆ سوودمەندبوون لێیان لە بەرزترین ئاستدا.
ئەرکی قورسی کارمەندانی وێستەگەکە لە بەرزاییەکاندا لە لایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووە بە درۆن تۆمار کرا.