Sarp Özer
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
بە بۆنەی ٢٩ی تشرینی یەکەم جەژنی کۆماریی و یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی تورکیا، فەرماندەیی هێزی دەریایی تورکیا بە نمایشکردنی ١٠٠ کەشتی گەورەترین نمایشی مێژووی خۆی لە گەرووی ئیستانبوڵ ئەنجامدا.
کەشتییەکان لە کاتژمێر ١٧.٠٠ لە ئاراستەی باشوورەوە چوونە ناو گەرووەکە و دەستیان بە ئەنجامدانی نمایشەکەیان کرد.
کەشتییەکانی هێزی دەریاوانی تورکیا لە کاتێکدا بە تەنیشت کۆشکی کۆماریی وەحدەدین تێپەڕ دەبوون، وک ڕێز گرتن سڵاویان لە سەرۆک ئەردۆغان کرد کە لە پێشوازییان ڕاوەستابوو.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر هەروەها لە نزیکەوە سەیری نمایشەکەیان دەکرد کاتێک یەکەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگری تورکیا سەر بە هێزی دەریایی تێپەڕ دەبوو.