قایمقامی شارۆچكەی كەلكیت موعەمەر دوران بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە چایخانە و ماڵەكاندا بە دەگمەن چای دەخورێتەوە و خەڵك زیاتر شیر دەخۆنەوە. شارۆچكەكەمان مەڵبەندی بەرھەمھێنانی شیری سروشتییە لە توركیا، بەجۆرێك سەدا ٨٥ی شیری سروشتیی توركیا لە شارۆچكەی كەكلیت بەرھەمدەھێنرێ. ئێستا خەڵك لەبری چای بەیانیان شیر دەخۆنەوە."
دوران ھەروەھا گوتی: "وەرزی زستان ھەموو چایخانەكان شیریان ھەیە و ھێندەی چا و زیاتریش شیر دەفرۆشرێ. پێموابێ ئەوە شتێكی باشە لەڕووی تەندروستییەوە. بەش بەحاڵی خۆم وەك قایمقام خۆشحاڵم بەوەی خەڵك ئەوەندە ئارەزووی بەرھەمی خۆماڵی دەكەن."
یەكێك لە خاوەن قاوەخانەكانی شارۆچكەكە بایرام دوران گوتی: "نرخی چای ھەمان نرخی شیرە لە شارۆچكەماندا، ئەگەر كەسێك لە چایخانەكاندا شیر یان چای بخواتەوە بێ جیاوازی ٥٠ قروشی لێوەردەگیرێ. فرۆشی شیر ئەگەر زیاتر نەبێ ھێندەی فرۆشی چایە، ھەندێ كەس ھەن دوو سێ بەرداغ شیر لەسەر یەك دەخۆنەوە. لە وەرزی زستان لەبەر زۆر خواردنەوەی شیر، خواردنەوەی چا لەبیر دەكرێ."