لە شارۆچكەی نازیلی سەر بە پارێزگای ئایدن لە رۆژئاوای توركیا بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامی محەمەد (د.خ)، لە كانی عوسمانی بۆ ماوەی رۆژێك لەشوێنی ئاو شەربەت دێتە خوارەوە.
سەرۆكی شارەوانی نازیلی ھالوك ئالجك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە رۆژی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام كرد و گوتی: "بۆ زیندوكردنەوەی نەریتی عوسمانی، چەند ساڵێك لەمەوبەر كانی عوسمانیمان دروستكرد و بە ھاتنی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام لە شوێنی ئاو، شەربەت دەكەینە ناو كانیەكە و لەشوێنی ئاو بۆ ماوەی رۆژێك شەربەت دێتە خوارەوە.