Muhittin Sandıkçı
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2023
ریزە - AA
تاقیکردنەوەی نوێی مووشەکی تایفون کە تا ئێستا دوورمەوداترین مووشەکی تورکیایە لە پارێزگای ریزە ئەنجام درا.
بەرلە تاقیکردنەوەکە، رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لە فڕۆکەخانەی ریزە-ئارتڤین و دەوروبەری گیرایەبەر.
کاتژمێر ٠٦:٤٤، تاقیکردنەوەی سیستمی مووشەکی بالستیی کورت مەودای تایفون ئەنجام درا.
تاقیکرنەوەکە بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجام درا.
سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی گرتەی تاقیکردنەوەکەی بڵاوکردەوە.

ئیسماعیل دەمیر لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: ''بە سەرکەوتووی تاقیکردنەوەی مووشەکی تایفون ئەنجام درا. پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەکەم کە کاریان تیادا کرد، بەتایبەتی کۆمپانیای رۆکێتستان (ROKETSAN)''.
یەکەمین تاقیکردنەوەی مووشەکی تایفون کە لەلایەن کۆمپانیای رۆکێتستان (ROKETSAN)ەوە پەرەیپێدراوە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە فڕۆکەخانەی ریزە-ئارتڤینەوە ئەنجام درا.
کۆمپانیای رۆکێتستان (ROKETSAN) کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چەک و بەڵێندەرێکی بەرگرییە و بارەگاکەی لە ئەنقەرەیە و لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا (SSİK)وە دامەزراوە.