Cüneyt Çelik,Ömer Tarsuslu
28 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
قەرس - AA
تاڤگەی سوسوز لە پارێزگای قەرس کە لە بەرزایی ٧٥ مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە بەشێکی بەستوویەتی.
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە کە لە شەودا دادەبەزێت بۆ خوار ١٠ پلەی ژێر سفری سەدی، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە پارێزگاکە کە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ئاوی چەم و رووبار و گۆماوەکان بەستوویەتی، هاوکات ژمارەیەک لە تاڤگەکان بەشێکیان بەستوویەتی.
تاڤگەی سوسوز کە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان و لە بەرزایی ٧٥ مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە، بەشێکی بەستوویەتی.
دیمەنی بەستنی تاڤگەکە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵووەوە لە رێگەی درۆنەوە وێنەگیرا.
میکائیل ئایاز کە یەکێکە لەو کەسانەی سەردانی تاڤگەکەی کردووە، باسی لەوە کرد لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سەرما و سۆڵە لە ناوچەکە کاریگەر بووە و گوتی: ''بەستنی تاڤگەکە دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە. ئێمە لەگەڵ هاوڕێیانماندا هاتووین وێنە بگرین. لە زستاندا دیمەنی زۆر جوان دروست دەبێت''.