Ahmet Sertan Usul
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٠ هەزار و ٣١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٥٩٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٣٠ هەزار و ٣١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٥٩٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٩٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٦٠ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٨١١ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٥٣ هەزار و ٩٦ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ١٥٩ هەزار و ٦٧٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٦٤ هەزار و ٤٢٧ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ١٨٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٥٦ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن٧ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.