Muhammet Fatih Gökmen
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
كرككالە - AA
لە ئۆپەراسيۆنێكدا كە ناوەندەكەى كرككالە بوو و لە پێنج پارێزگادا لە دژى رێكخراوى تيرۆريستى فەتحوڵڵاچى (فەتۆ) بەڕێوەچوو، حەوت گومانلێكراو قۆڵبەستكران.
لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوەى كە لەلايەن داواكارى گشتيى كرككالەوە لە دژى رێكخراوى فەتۆوە بەڕێوەدەچێت، فەرمانى دەستگيركردن بۆ حەوت گومانلێكراو دەرچوو.
تيمەكانى هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر سەربە بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى پارێزگا، ئۆپەراسيۆنێكى هاوكاتيان لە پارێزگاكانى كرككالە، ئيستانبوڵ، گوموشهانە، قۆنيا و كۆجائەلى بۆسەر ئەو ناونيشانە ئەنجامدا كە دەستنيشانكرابوو.
لە ئۆپەراسيۆنەكەدا حەوت گومانلێكراو دەستگيركران كە سەربازى دوورخراويشى تێدابوو.