Ahmet Sertan Usul
14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٦٢ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٥ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٧٨ ههزار و ٢٣٩ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٨٠٧ بهرزبووهتهوه. هەزار و ٣٣٠ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتیى ١٥١ هەزار و ٤١٧ تووشبووى كۆرۆنا لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٥ هەزار و ١٧٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٥٦٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٣٠ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ٦٣٢ هەزار و ١٧١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٧٨ هەزار و ٢٣٩ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٨٠٧ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٧١٧ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٢٩٠ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٥١ هەزار ٤١٧ نەخۆش.
- "لاوازترين خاڵمان، گەشبينى بێ پابەندبوونه"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند، "ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە داكشاوە بۆ خوار ژمارەى تووشبووە نوێیهكان. پێويستیى بە چاودێریى چڕ و ئامێرى هەناسەدان لە هەڵكشاندايە. لە ئامانجەكە دووردەكەوينەوە. لاوازترين خاڵمان، گەشبينى بێ پابەندبوونه. با بە پابەندبوونەوە گەشبين بين. با سبەى بە تەواوەتى بچينەوه قۆناغى ژيانى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو".