14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى، به هاوه‌ڵیی هه‌ریه‌ك له وەزيرى ناوخۆی توركيا، سولەيمان سۆيڵو و وەزيرى ژينگە و شارسازیى موراد كوروم سه‌ردانی ناوچەى بوومەلەرزەكە لە بينگۆل ده‌كه‌ن.
بەپێی ئەو زانيارییانه‌ی دهستكهوتوون، لەسەر راسپارده‌ی سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، ئۆكتاى، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه سه‌ردانی ناوچەى بوومەلەرزەكە لە بينگۆل ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له وەزيرى ناوخۆی توركيا، سولەيمان سۆيڵو و وەزيرى ژينگە و شارسازیى موراد كوروم هاوەڵى ئۆكتاى دەكەن. جگە لەوە هەريەك لە جێگرى سەرۆكى گشتيى ئاك پارتى جەودەت يڵماز، پەرلەمانتارى ئاك پارتى لەسەر بينگۆل فەيزى بەرديبەك، سەرۆكى ئافاد مەهمەت گوللوئۆغڵو لە ناويان لە شاندەكەدايە.