Ahmet Sertan Usul
25 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥١ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٦٤٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٣٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٥١ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٦٤٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووهö ١٣٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٧١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی شەش هەزار و ٦٨٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٣١٤ هەزار و ٤٠٣ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٨ مليۆن و ٦٤٨ هەزار و ١٩٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤٣٥ هەزار و ٢٤٧ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٥ هەزار و ٢١٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٨٠٨ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩يـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.