Ahmet Furkan Mercan
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌و هێرشه‌مان بیست كه له مه‌ڕاسیمی 81ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌كانی پاراستنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا له كاراكاس پایته‌ختی ئه‌و وڵاته روویدا، كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆکی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی و، ئه‌ندامانی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌و ولاته به‌شداریان تیاداكردبوو و وا ده‌بینرێت كرابێته سه‌ر خودی سه‌رۆکی ڤێنزوێلا. به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین".
له بەیاننامەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه مایه‌ی دڵنه‌واییه‌كی گه‌وره‌یه له‌و هێرشه‌دا مادورۆ و كه‌سوكاری هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و رزگاریان بووه، هاوكات شیفای به‌په‌له بۆ ئه‌و حه‌وت سه‌ربازه خوازراوه كه له ئه‌نجامی هێرشەکەدا برینداربوون.
له بەیاننامەکەدا هاتووه "توركیا له‌و كاته سه‌ختدا له پاڵ گه‌لی برا و دۆستی ڤێنیزوێلا و سهرۆکەکەی و، خانه‌واده و ته‌واوی به‌رپرسانی حكوومهتهكهیدایه. گه‌وره‌ترین ئاواتمان به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری، ئاسووده‌یی، ئارامیی و ئاسایشه له‌و وڵاتەدا. ئه‌وه‌یش گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌یی و ئاشتیی جیهانیی. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆک مادورۆ، خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی، ئه‌ندامانی حكوومه‌ت و ته‌واوی گه‌لی ڤێنزوێلا ده‌كه‌ین".